چۆلەكە
ئێواره‌ی دوو رۆژ له‌مه‌وپێش مرد بوو.
رێک ئێواره‌ی دوو رۆژ له‌مه‌وپێش له سه‌ر بانه‌و مرد بوو.
ئێواره‌ی دوو رۆژ له‌مه‌وپێش…
شتێكی نه‌ختێ خۆڵه‌مێشی …
پێست ته‌نک…
لاۆاز و
تێک ئاڵا‌و له تاڵه‌ده‌زوویه‌ک له سه‌ر بانه و مرد بوو.
من تا راده‌ی هه‌واو و
ئه‌و په‌رداخه‌ی ئه‌لکۆلی تێیدا ده‌خۆمه‌وه‌ده‌مناسی:
هه‌موو به‌ستێنی به‌خته‌وری له پاساری مالی ئێمه‌وه بوو
تا پێچی دووهه‌می کووچه‌ی مه‌حه‌له.
جارێک خۆی کرد بوو به ژوورێکدا و
تا به‌ربه‌یان
به‌ده‌م پێست رنینه‌وه
یه‌ک سه‌ر
سه‌ری به په‌نجه‌ره‌دا سوا بوو.
جارێ تا حه‌وشی ئه‌و دراوسێیە روێشت بوو
خنچکه و روانینی بۆ له‌قی ئه‌و داره و
سه‌رمه‌ستی به‌ربه‌یانانی
هی... ئه‌و کاره... بوو.
ئێواره‌یەك خوی دا به ده‌س – با – ی باکووره‌وه....
تۆزێ شه‌لی ی‌و که‌ۆگی سه‌ر شانی
یادگاری ئه‌و سه‌فه‌ره بوو.
جاریکیان باران
تا سنووری مه‌رگ
ته‌ری کرد بوو.
بۆ نوکته با بیگێڕمه‌وه
جارێکیان
دوو رۆژ ده‌زوویه‌کی سپی له پای ئاڵا بوو
دوو رۆژ به بێ پشوو
به ته‌نیشتی خۆ‌یا بازنه‌ی درووست ئه‌کرد
که رزگار بوو
ده‌زوو بۆ هه‌میشه له رۆحی ئاڵا بوو.
ده‌زوو خه‌مناکترین بیره‌وه‌ری ژیانی بوو.
ده‌زوو ...
گرێ کۆرەی گیانی بوو.
جاریکیانیش
رێک ئێواره‌ی دوو رۆژ له‌مه‌و پێش
تێک ئاڵاۆ له گۆڵۆڵه ده‌زوویه‌کدا له سه‌ر بانه‌و ... مرد بوو..
|