|
|
دوا بابه‌ته‌کان
***** خوشا به حال لک لک ها شێعر *** بنفشه ای در سایه سار تمشک "ري" بنويس که به صد " ري " بيارزد وێنه‌یه‌کی یانزه‌ی سپتامبه‌ر اعتراف نامه تێرۆریست ته‌ماشا ده‌کا دیازپۆرا... یان ... DIASPORA بۆ... هیچ
چینی بابه‌ته‌کان
کتێب شێعر
دیازپورا - فارسی
لاپه‌ڕه‌کان
RSS
|
دیازپۆرا... یان ... DIASPORA
چوار ساڵ له مه‌وبه‌ر، له شاری سنه ، شه‌قامی سیرووس گه‌ره‌کی سپوورئاوا ، خانوویی ژماره 51 ، نۆهۆمی دووهه‌م ، ژووری یه‌که‌م ... دوای ڕۆژێکی قه‌ره‌باڵغ و پڕ له هه‌ناسه سوار بوون نووستبووم ، که‌ێ و چۆن ؟ نازانم ... ته‌نیا له بیرمه به بۆنه‌ی تینوویه‌تیه‌وه ساعه‌ت چوار و چل ده‌قێقه له خه‌و راچڵه‌کیم ... نوورێکی سوور تێکه‌ڵاو به زه‌ردیکی مۆلایم سه‌رانسه‌ری ژووره‌که‌ی داپۆشی بوو ، ئه‌ونده که من ئاگادار بووم له شاری سنه ، شه‌قامی سیرووس گه‌ره‌کی سپوورئاوا ، به‌رامبه‌ر خانوویی ژماره 51 هیچ چرابه‌رقێ نه‌بوو ، سه‌ێر بوو... هه‌ستام ... چوومه به‌ر په‌نجه‌ره‌وه... ئه‌ڵا... سنه نه‌بوو ... ئه‌سته‌مبۆل بوو ، شه‌قامێک له نزیکی ئه‌یاسووفیه ... زۆر ترسام ... ویستم ڕاکه‌م... ویستم بقیژێنم ... ویستم له پله‌کان بێمه خۆارێ و باۆکم ئاگادار که‌م ... که هاته‌وه بیرم سنه و شه‌قامی سیرووس و گه‌ره‌کی سپوورئاوا وخانوویی ژماره 51 ، خه‌و بووه‌و ئه‌سته‌مبۆل و ئه‌یاسووفیه دنیای منه ، من 200 ساڵه ون بووم ، دوو قۆم ئاوم خۆارده‌وه‌و خزامه نێو پێخه‌فه‌که‌م و چاوم قووچاند ...
له خه‌ومدا ئه‌فسه‌رێکی سۆپای چین بووم و له دائیره‌ی راگه‌یاندن ئیشم نه‌کرد ، خۆائیزانێ چینی قسه‌م ده‌کرد له وه‌زیری رۆشنبیری چاکتر. بڕیاردرا بوو ده‌قی وتاری فه‌رمانده‌ی ئه‌رته‌ش به بۆنه‌ی پنجاهمین ساڵیادی دامه‌زراندنی حکوومه‌ت به چل زمان ته‌رجه‌مه بکه‌ینه‌وه ، هه‌موو کارمه‌ندانی ده‌زگا بۆ مانای وشه‌ی 'ئه‌مه ئه‌ۆه‌کی' تووشی سه‌رلێشێواویی بووبوون ، ئه‌م وشه‌یه له هیچ قامووسێکی چینی‌دا نه‌بوو ، ته‌نانه‌ت جه‌نابی فه‌رمانده‌ش خۆی ماناکه‌ی نازانی ، ده‌یانگۆت وشه‌یه‌کی رۆژهه‌ڵاتیه‌و فریشته‌کان خستویانه‌ته نێو ده‌قی وتاری فه‌رمانده‌وه ، سه‌ێر ئه‌وه بوو من مانای ئه‌و وشه‌مه ده‌زانی و ئه‌مه‌ش خه‌ته‌ریکی زۆر گهۆره بوو ، من خه‌ڵکی پێکه‌ن ، مناڵی ژن و پیاوێکی چینی که تا ئێستا به سه‌فه‌ریش له چین نه‌هاتبوومه ده‌ره‌وه چۆن ده‌بێ مانای وشه‌یه‌کی رۆژهه‌ڵاتی بزانم ، بێ گۆمان جاسووسم ، هیچ رێگای نه‌بوو جگه له خه‌و هه‌ستان ... راچڵه‌کیم...
بانه‌وسان بوو ، له‌سه‌ر بان نووستبووین ، به‌غا بوو ، نه سنه مابوو نه ئه‌سته‌مبۆل ، حه‌ی... حه‌ی... حه‌ی... باوڕناکه‌ن له سه‌عید نه‌جاری پرسن که به کراسێکی سپی ئاۆدامانه‌وه له ته‌نیشتم نووستبوو به‌و نیشانه – با - کراسه‌که‌ی تا که‌مه‌ری هه‌ڵدابووه‌وه ، برا خۆ زۆرتان نیه به‌سه‌رمه‌وه ... به‌سیه... با ئابڕوومان نه‌چێ ...
غۆربه‌تێکی گران بوو ... من خۆمم ون کرده‌بوو ، ته‌نیا ده‌میشق مابوه‌وه، که ئه‌و شه‌ویی چوار ساڵ له مه‌وبه‌ر دوو ساعه‌تێکیش له نادیه‌کی ئه‌و شاره که‌بابچیه‌کی زۆر شاره‌زا بووم .
ئێستا چوار ساڵه یان ڕه‌نگه چل ساڵه ، 24 ساعه‌تی خۆا له سه‌فه‌رم ، 2 ساعه‌ت مامۆستای زانکۆی ئۆپسالام له سویید ، 4 ساعه‌ت فیله‌سووفیکی گۆرانیبێژ یان گۆرانیبێژێکی فیله‌سووفم له سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌فیزیوون ، 3 ساعه‌ت ئاواره‌ی نێو شه‌قامه‌کانی ئاتنم له یوونان ، 5 ساعه‌ت به‌شداری خۆپیشاندانی نێۆنازیه‌کان ده‌که‌م له برلین ، 1 ساعه‌ت نۆێنه‌ری پارلمانی نۆرۆێژم ، 1 ساعه‌ت له سنه‌م ، 1 ساعه‌ت له دیاربکر ، 1 ساعه‌ت له قامێشلوو ، 1 ساعه‌ت له هه‌ولێر و رێک 5 ساعه‌تیش پشوو ئه‌ده‌م .
کاکه گیان ... دنیایه‌کی سه‌ێرم هه‌یه ... دیازپۆرایکه |
, 16:27
,
2006/6/1
|
کۆمینت
|
خێرە برام
سڵاو کاکە کامبیز چەن دڵخۆشم لێرە دەنوسیت،ئەموە من بوومە ئەندامی سایتەکەت و ڕۆژانە سەیری ئەکەم بە دۆستانی شێعرئاوا یش دەڵێم،
|
سواره هه‌ولێری
16:56
,
2006/6/1 |
لینک
|
|
سپاست
| بە خێر بیت کاکە وێبڵاگەکەتم بە زەحمەت دۆزیەوە، تکایە ئەگەر ئەگونجێت جار و بارێک ڕخنەی شێعرێک یان دانە دانەیێک لا شێعرە کۆنەکانیشت بڵاو بکەرەوە،بە داخەوە لە هیچ کوێی Internet دا نەم دۆ زیەوە... |
نه‌ناسراو
17:02
,
2006/6/1 |
لینک
|
|
نوسینێکی پڕ لەفەنتازیایە...
بەڕێزم بەڕێکەوت چاوم بە وێببڵگەکەت کەوت و ئەم نوسینەم خوێندەوە...کە پانتاییەکی ئێجگار بەرینی هەیە بۆ تێڕامان....بەهیوای سەرکەوتن و بەردەوامی
ئالان پەری
www.01alan.blogspot.com |
نه‌ناسراو
01:10
,
2006/6/2 |
لینک
|
|
|
دواتر | په‌ڕه 10 له 11
| پێشوو
|
| |