تێرۆریست ته‌ماشا ده‌کا
رێک ساعه‌ت سێانزه و بیست ده‌قێقه بۆمب له نادیدا ده‌ته‌قێته‌وه
ئێستا سێانزه و شانزه ده‌قێقه‌یه
هێشتا هێندی ده‌تۆانن بڕۆنه ژووره‌وه و
بڕێ بێنه ده‌ره‌وه .
تێرۆریسته‌که روشتووه‌ته ئه‌ۆپه‌ڕی شه‌قامه‌ۆه
ئه‌مه ده‌تۆانێ له‌مه‌رگ بیپارێزێ .
ژنێ به بارانی زه‌رده‌وه ده‌ڕۆاته ژووره‌ۆه
پیاۆێ به چاویلکه‌ی ڕه‌شه‌وه دێته ده‌ره‌ۆه
لاوانی جینپۆش قسه ده‌که‌ن .
سێانزه و هه‌ژده ده‌قێقه و چوار چرکه
باڵا کۆرته‌که شانس دێنێت و ده‌ڕ‌ۆات
به‌ڵام باڵا به‌رزه‌که ... ئاییییی... ده‌ڕۆاته ژووره‌ۆه .
سێانزه و هه‌ژده ده‌قێقه و چل چرکه
کچێ به ئه‌گریجه بندی سه‌ۆزه‌وه ده‌گات ،
( BAS)ه‌که ده‌ێپۆشێ ،
کچۆڵه نابیندرێ
داخۆ برۆاته ژووره‌ۆه یان نه ؟
کاتێ ته‌رمه‌کان دێنه ده‌ره‌ۆه ده‌زانین .
سێانزه و نۆزده ده‌قێقه
ئتێرکه‌سێ ناڕۆاته ژووره‌ۆه
به‌ڵام که‌چه‌ڵه قه‌ڵه‌ۆه‌که دێته ده‌ره‌ۆه ، له گیرفانیدا بۆ شته‌یه‌ک ده‌گه‌ڕێ .
ده چرکه تا سێانزه و بیست ده‌قێقه
حه‌ی... حه‌ی ....
کابرا که‌چه‌ڵه‌که بۆ ده‌سکێشه بێ بایخه‌که‌ی ده‌گه‌رێته‌ۆه .
سێانزه و بیست ده‌قێقه‌یه...
کات چه‌نده به ئارامی تێده‌په‌ڕێ
هه‌ر ئێستا ...
نه... ماویه‌تی...
ئێستا ...
بۆمب ده‌ته‌قێته‌ۆه .