ئێستا 92 رۆژ تا یانزه‌ی سپتامبه‌ر ماوه ، 92 رۆژ تا رۆژێ که بێ گۆمان مێژووێ خۆرهه‌ڵاتی ناۆه‌راستی گۆڕی ، نازانم بۆ که‌ۆتمه بیری یانزه‌ی سپتامبه‌ر ره‌نگه پاک کردنه‌وه جیهان له بوونه‌وه‌رێ به‌ناو ئه‌بوومسعب ئه‌لزه‌رقاویی ، یانزه‌ی سپتامبه‌ری هێنایه‌وه بیرم ، خۆا ئێزانێ من له مه‌رگی هیچ گیاندارێ شادمان نابم ، به‌ڵام ناتۆانم بیشارمه‌وه که مه‌رگی زه‌رقاویی یه‌کی له‌و باشترین هه‌واڵانه بوو که تا ئێستا سه‌باره‌ت به مه‌رگ بیستوومه ،- ئه‌گه‌ر بۆ مه‌رگ باشترین درووست بێ- ره‌نگه من خه‌ریکم بێ ره‌حم ده‌بم ، یان بوونه‌وه‌رانێ وه‌ک ئه‌بوومسعب ئه‌لزه‌رقاویی هانم ئه‌ده‌ن بێ ره‌حم بم ، خۆا ره‌حمم پێ بکا .
وا ئازانم بۆ ئه‌م رۆژانه خۆێندنه‌وه‌ی دووباره‌ی یانزه‌ی سپتامبه‌ر شته‌یه‌کی خراپ نه‌بێ ، به‌ڵام بۆ منی شاعیر به شێعر ، وه‌رگێڕانی شێعریکی ویسلاڤا شیمبۆرسکا بخۆێنه‌وه له ژێر ناونیشانی وێنه‌یه‌کی یانزه‌ی سپتامبه‌ر.
وێنه‌یه‌کی یانزه‌ی سپتامبه‌ر

له نۆهمه گڕگرتووه‌کانه‌وه خۆی خسته‌خۆارێ ،
يه‌ک که‌س ، دووکه‌س
چه‌ن که‌س .
وێنه‌يه‌ک له ژياندا هه لیگرتن و
هێشتا هه‌ر ماون: له سه‌ره‌وه‌ی زه‌مین ، به‌ره‌و زه‌مین .
یه‌کێکیان سه‌لامه‌ته و زامێکی نه‌ختێ نه‌هێنی ، له سه‌ر روومه‌تیه‌وه دیاره ،
ماویه‌تی قژه‌کانی ئاشۆفته بێ و
کلیل و پاره‌کانی بڕژێته خۆارێ .
هێشتا له نێوان زه‌مین و ئاسماندان
له نێوان جێگایه‌ک وا هه‌ر ئه‌م ساته کرایه‌وه .
ته‌نیا دوو کار ده‌تۆانم جیبه‌جێ بکه‌م
یان چیرۆکی ئه‌م فڕینه بڵێمه‌وه‌و
یان دووایین ره‌سته نه‌نووسم .
|