" ساڵه‌هایه دوای باران ،
بێده‌نگییه‌کی نمناک ئه‌م گه‌ڕه‌که داده‌گرێ...
خوایه زه‌مینی ئه‌مساڵ مان پڕ به‌ره‌که‌ت بێ"
پیره‌ژن کاتێ له په‌نجه‌ره‌وه ته‌ماشای ده‌کرد ئه‌مه‌ی ووت .
له ده‌رگای حه‌وش هاتنه ده‌رێ ،
یه‌کێ رووسه‌ریه‌که‌ی سفت به‌ست و
ئه‌ویتر دۆگمه‌ی کراسه‌که‌ی .
کۆڕ ده‌ترسا و کچ زۆرتر.
چه‌ند جار ئاۆڕیان بۆ پاش دایه‌وه.
پێش پێچی کووچه وێستان ، به‌رامبه‌ری دار چنارێ....
رووسه‌ری بێده‌نگ بوو
دۆگمه‌ی بێده‌نگ بوو
کووچه ، گه‌ڵا ، به‌رد ، دیوار بێده‌نگ بوون.
خۆایه ... نمناکی ئه‌م لێوانه بی خه‌ته‌ر که‌یی.
پیاوێ له ماڵ هاته ده‌رێ
سۆالکه‌رێ کۆکی
دوو سه‌گ له ئاو وه‌ڕین
چه‌ند پۆلیس له چه‌ند لاوه به‌ره‌و دیوار رایان کرد .
" ساڵه‌هایه دوای بێده‌نگی باران ،
وه‌یشوومه‌یەك ئه‌م گه‌ڕه‌که داده‌گرێ...
خۆایه زه‌مینی ئه‌م ساڵمان بێ به‌ش نه‌که‌ی ."
پیره‌ژن کاتێ په‌رده‌ی په‌نجه‌ره‌که‌ی داده‌خست
ئه‌مه‌ی ووت . |