له‌م په‌نجه‌ره‌وه
ئێۆاری مناڵیم ته‌ماشا ده‌که‌م
ئێۆاری مناڵیم
له سه‌ر دیۆاری کووچه‌وه
کووچه‌یه‌ک که رێگا له خه‌ون و ترێ ئه‌گری ، ته‌ماشا ده‌که‌م
كام بيابانی خامۆش
سيبه‌ری سه‌رابی ئاجۆری هێنايه سه‌ر زارم ؟
له‌م په‌نجه‌ره‌وه خامۆشه‌وه
ئێۆاری مناڵیم و خه‌ونی و ترێ ،
بیابان زین ئه‌که‌ن .
مناڵی و ترێ
له سه‌ر دیۆاری کووچه‌وه بیابان زین ئه‌که‌ن.
کام هه‌ورازی هیچ
خۆرنشینی دیورای هێنايه سه‌ر زارم ؟
له‌م په‌نجه‌ره‌ێ هیچه‌وه
ئێۆاری مناڵیم و ئاۆزه‌نگی
هه‌ۆراز ئه‌بڕن
مناڵی و ئاۆزه‌نگی
له سه‌ر دیۆاری کووچه‌وه هه‌ۆراز ئه‌بڕن.
کام وێرانه‌ی ئارام
په‌نجه‌ره‌ی کووچه‌ی مناڵی هێنايه سه‌ر زارم ؟
مناڵێ گه‌وره ده‌بێ
په‌نجه‌ره خامۆش
دیۆار
سۆاری زینی بیابان و
من
له‌م پنجه‌ره‌وه
ئێواره و
دیوار و
هه‌ۆراز
ته‌ماشا ده‌که‌م . |